لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی: میلاكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی بانكه بازرگانییه‌كان بارگرانی درووستكردووه

K24 – هه‌ولێر:
لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمان رایگه‌یاند، میلاكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی بانكه بازرگانییه‌كان بارگرانی له‌سه‌ر گه‌نجینه درووستكردووه.
كاكه‌یی روونیكرده‌وه، بەگوێرەی راپۆرتی سێیەمی دیوانی چاودێری دارایی، میلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان 5508 فەرمانبەرە، کە بەسەر 93 بانک دابەشبوونە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له پۆستێكی ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: ئەم ژمارەیە زۆرە و بارگرانی دارایی بۆ سەر گەنجینەی گشتی دروستکردووە، چونکە کاری بانکە حکومییەکان سنووردارە و تەنها لە دابەشکردنی مووچە و چەند کارێکی تر چڕبووەتەوە و راپەراندنی ئەرکە ئیداری و داراییەکانیان پێویستی بەو ژمارە زۆرەی فەرمانبەر نییە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، کاراکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان لە رێگەی بە ئەلیکترۆنیکردنەوە یارمەتیدەرە بۆ رێکخستنەوەی میلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکەکان، بۆ ئەم مەبەستە وەکو یەکەم هەنگاو پێویستە وەزارەتی دارایی و ئابووری پڕۆژە یاسایەک ئامادەبکات بێگومان بە رەچاوکردنی مەرج و رێکارە پێویستەکان کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە دەردەچێت و دواتر ئاراستەی پەرلەمانی بکات.