له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه نزیكه‌ی 4 ملیۆن گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێم

K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی چوار ملیۆن گه‌شتیار روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و %85ی ئه‌و گه‌شتیارانه خه‌ڵكی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بوونه.
له‌و باره‌یه‌وه، ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان ئامارێكی نوێی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، به گوێره‌ی ئاماره‌كان له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاكو سه‌ره‌تای مانگی ئاب ٣ ملیۆن و ٧٧٩ هه‌زار و ٦٥٦ گه‌شتیار به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، زۆربه‌یان له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه دێن به شێوه‌یه‌ك ٨٥% ی گه‌شتیاران پێكده‌هێنن وه ئه‌وانی تر گه‌شتیاری بیانین و له وڵاتانی دیكه‌وه سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن كه ڕێژه‌كه‌یان نزیكه‌ی ١٥%ی گه‌شتیارانن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پلانی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌وه‌یه، كه كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان زیاتر و جۆراوجۆر بكرێن تاكو سه‌رنجی گه‌شتیاران زیاتر بكه‌وێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی گه‌شتیاری بیانی.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه و كار و پڕۆژه‌كانی داهاتوو له رووی گه‌شتیارییه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له ڕێكه‌وتی ٥ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا كه یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی باسكردن بوو له سێكته‌ری گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان و له لایه‌ن وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار راپۆرتێكی ١٧ خاڵی پێشكه‌ش كرا، و دواتر تیشكخرایه سه‌ر دیارترین ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی دێنه به‌رده‌م كه‌رتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی به سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان كرد بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار پلانێكی هه‌شت ساڵه‌ی ئاماده‌كردووه بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار و زیادكردنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌و بواره‌دا بۆ نموونه دروستكردنی تاوه‌ری گه‌شتیاری و پارك و ته‌له‌فریك و كردنه‌وه‌ی شوێنی كه‌لتووری له شاره‌كان و دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی و ئه‌كواریۆم و باخچه‌ی ئاژه‌ڵان و هۆڵی سینه‌مایی گه‌وره و ئه‌نجامدانی ئیڤێنت و كۆنفرانسی جیاواز و تایبه‌ت به گه‌شتیاری و كردنه‌وه‌ی پێشانگای گه‌شتیاری تا له رێگا‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌م كه‌رته ببووژێته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماری ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی ٣ هه‌زار شوێن و بنكه‌ی گه‌شتیاری هه‌یه كه خزمه‌تگوزاری گه‌شتیاری پێشكه‌ش به گه‌شتیاران ده‌كه‌ن، ئه‌م شوێنانه چالاكی جیاوازی لێ ئه‌نجام ده‌درێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزی گه‌شتیاری هاوینه هه‌یه كه گه‌شتیاره‌كان روو له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها گه‌شتیاری زستانه‌ش هه‌یه كه چه‌ندین چالاكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كرێت وه‌كو ئه‌و یاریانه‌ی له‌سه‌ر به‌فر ئه‌نجام ده‌درێت كه ساڵانه ڤیستیڤاڵی تایبه‌ت به‌ڕێوه ده‌چێت.