ئەمه‌ریکا سزای نوێی بەسەر ئێران‌دا سەپاند

K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، لە بەرامبەر هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئیران بۆ سەر وڵاتانی جیهان، سزایان بەسەر 10 هاووڵاتی و دوو کۆمپانیای ئێران‌دا سەپاند.
هەفتەی پێشوو بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنی ئێران بۆ سەر ئەلبانیا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا سزای بەسەر وەزارەت و وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران‌دا سەپاند.
راشیگەیاند، وەزارەتی ئیتڵاعات لە ساڵی 2007ـه‌وه لە چەندین هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر دامەزراوە حکومی و تایبەتەکان لە جیهاندا بەشداربووە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌مه‌ریكا و ئێران، به نێوه‌ندگیری ئه‌وروپا، خه‌ریكی زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانن.
له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن له ساڵی 2018 تاكلایه‌نانه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران كشایه‌وه، سزاكانی به‌سه‌ردا قورستركرد.
له‌لایه‌ن دیكه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوول، یائیر لابید سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی توانی هه‌وڵه‌كانی زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران دووباره په‌كبخاته‌وه.