هەواڵێکی دڵخۆشکەر لەبارەی کۆرۆناوە

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی تەندروستی جیهانی، رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا و مردن بەو ڤایرۆسە زۆردابەزیوە و بە هەواڵێکی دڵخۆشکەر وەسفی دەکات.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرای کرد، ئەم هەفتەیە 11 هەزار حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان تۆمارکراون، ئەوەش  کەمترین ئامارە لە ئاداری 2020ـەوە تۆمار کرابێت.

رێژەی مردن %22 دابەزیوە. هەروەها تووشبوون بە کۆرۆنا %28 دابەزیوە و ئەوەش هەواڵێکی دڵخۆشکەرە.

تێدرۆس ئەدهانۆم. بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە "هەرگیز لە دۆخێکی باشتردا نەبووین بۆ کۆتایی هێنان بە پەتای کۆرۆنا، بەڵام کۆتاییەکەی ئێستا لەبەردەمماندایە".

گوتیشی "دەکرێت ئەو هاوکێشەیە بگۆڕێت ئەگەر جیهان هەوڵەکانی پشکنین و کوتان و چارەسەرکردن کەمبکاتەوە، بۆیە نابێت هەرگیز دەستبەرداری ڤاکسینکردن و چارەسەر و رێکارە خۆپارێزییەکان بین".