سەرۆکوەزیرانی سوید دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند

ماگدالێنا ئاندێرسن، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات
ماگدالێنا ئاندێرسن، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات

K24 - هەولێر:

ماگدالێنا ئاندێرسن، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، دۆڕانی لە هەڵبژاردنەکانی 11ی ئەیلوول قبوڵ کردووە و بەوهۆیەوە دەست له‌ سەرۆکایەتی وەزیران دەکشێنێتەوە.

ئاندێرسن رایگه‌یاند: "داوای وازهێنانم لە ئەرکی سەرۆکایەتی وەزیران پێشکەش دەکەم. بەرپرسیارێتی دەدرێتە دەست پەرلەمان و سەرۆکایەتی پەرلەمان. رێزگرتن لە هەڵبژاردەنی گەلی سوید و دیموکراسی ئەمەی پێویستە".

هه‌روه‌ها سەرنجی بۆ شەڕی ئۆکراینا-رووسیا راکێشا و رایگه‌یاند: "کاتێک ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە جەنگ، قەیرانی وزە و قیرانی ئابووری لە نزیک ناوچەکەمانەوەیە، ئەوە پێکهێنانی حکومەت بە شێوەیەکی خێرا زۆر گرنگە. دوای رێککەوتی بنەڕەتیمان لەگەڵ سەرکردەوی پارتی پارێزگارانی میانڕەو، ئوڵف کریستەرسن، دەرگامان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە بۆ کریستەرسن کراوەیە".

بەپێی ئامارە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنە گشتییەکان، پارتە راستڕەوەکان سەدا 49،6 و حکومەتی کەمینە و پارەتە چەپەکان سەدا 48،9ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.

به‌م پێیه‌ لە کۆی 349 کورسیی پەرلەمان، پەرلەمانتارانی پارتە راستڕەوەکان 176 کورسی و پارتە چەپەکان 173 کورسییان بەدەستهێناوە.

ئەوەی جێگەی سەرنج بوو پارتی راستڕەوی توندئاژۆ، پارتی دیموکراتەکانی سوید، لە هەڵبژاردنەکەدا رێژەی دەنگەکانی بۆ سەدا 20،6 بەرزکردەوە و بوو بە دووەم گەورەترین پارت.