زیلینسکی تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی
ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی

K24 - هەولێر

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو، بەڵام برینەکەی سەخت نییە.

سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ئاشکرای کرد، شەوی رابردوو ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، لە کیێڤ-ی پایتەختی ئۆکرانیا تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە، بەڵام برینەکەی سەخت نییە و تەندروستی باشە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئەیلوولی 2022، سێرگی نیکیفۆرۆڤ، گوتەبێژی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: "لە کیێڤ ئۆتۆمبێلێک لەگەڵ ئۆتۆمبێلی سەرۆکی ئۆکرانیا پێکیانداداوە".

هەر چەندە ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، پێش بوونی بە سەرۆکی ئۆکرانیا ئەکتەرێکی دیاری بواری سینەما بووە، بەڵام لە جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ رووسیا زیاتر سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.