لە هەشت مانگدا زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە

هەولێر
هەولێر

K24 - هەولێر

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، تەنھا لە ھەشت مانگی ئەمساڵدا زیاتر یەك ملیۆن و 810 ھەزار گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان كردووە.

ئیسماعیل مینەخان بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەولێر، بە کوردستان24ی راگەیاند: "ژمارەی گەشتیارانی ناوخۆ و پارێزگەكانی عێراق و وڵاتانی بیانی بۆ هەرێمی كوردستان زیادیكردووە، لە ماوەی ھەشت مانگدا ملیۆنێک و 810 هەزار و 362 گەشتیار سەردانی شاری هەولێر و دەوربەریان كردووە، بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو هاتنی گەشتیاران بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوەتەوە".

گوتیشی: "لە کۆی ئەو ژمارەیە 383 هەزار و 12 گەشتیار بیانی بوونە و لە دەرەوەی عێراق هاتوونەتە هەولێر".

ئاماژەی بەوەشکرد: "كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات، بەشێوەیەكی باشتر بایەخ بە سێكتەری گەشتوگوزار و پەرەپێدانی ئەو سێكتەرە دەدات، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین هەنگاوی چاكسازی و ئاسانكاری لە بەرژەوەندی سێكتەرەكەدا گرتووەتەبەر، ئەمەش كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ژمارەی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان هەبووە".