وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی مۆڵەتی خوێندنەوە بڕیاریدا

وەزارەتی خوێندنی باڵا: تەنیا ئەمجۆرە مۆڵەتە کاری لەسەر دەکرێت
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا

K24 - هەولێر:

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەموو مۆڵەتەکانی خوێندن بۆ دەرەوەی وڵات رادەگیرێن، جگە لەو مۆڵەتانەی لە چوارچێوەی (Full Scholarships)ـن.

بە گوێرەی نووسراوێکی فەرمی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە، لە بەرواری 20ـی ئەیلوولی 2022، مۆڵەتی خوێندن بۆ دەرەوەی وڵات لە چوارچێوەی پلانی پەسەندکراوی زانکۆکان بۆ ساڵی خوێندنی 2021 – 2022 رادەگیرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا داوایکرد بە هیچ شێوەیەک مامەڵەی مۆڵەتی خوێندن بەرز نەکرێتەوە بۆ وەزارەت.

ئاماژەی بەوەشدا، تەنها ئەو مۆڵەتانەی کە لە چوارچێوەی (Full Scholarships)ـن کاریان لەسەر دەکرێت. هاوکات لە نزیکتری کاتدا داوای پلانی زانکۆکان دەکرێت بۆ ساڵی خوێندنی 2022 – 2023.

.
.