زە سەن: هەوڵی تیرۆرکردنی پوتن درا

K24 - هەولێر:
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە هەوڵی تیرۆرکردنی پوتن درا لەرێگەی هێرشکردنە سەر ئۆتۆمبێلەکەی.
بە گوێرەی رۆژنامە بەریتانییەکە، ئۆتۆمبێلەکەی ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا، لەرێگەی بۆمبەوە بەئامانج گیراوە لەلای چەپییەوە، تەقینەوەکە دەنگێکی بەرز و دووکەڵێکی چڕی هەبووە.
ئاماژە بەوەشدرا، دوای تەقینەوەکە ئۆتۆمبێلەکە گەیەندرایە شوێنێکی سەلامەت و سەرۆکی رووسیا رزگارکرا، دواتر چەند کەسێك دەستگیرکراوە.
سەرچاوەکانی زە سەن باس لەوەدەکەن، کاتێك هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە کە پوتن لە گەڕاوەنەوەدا بووە بۆ شوێنی مانەوەی فەرمی خۆی.
رۆژنامە بەریتانیەکە ئەوەی خستەڕوو، شەڕی ئۆکرانیا بە هۆکاری سەرەکی هەوڵی تیرۆرکردنی پوتن دادەنرێت، هەروەها چەند ئەندامێکی تیمی تایبەت بە پاراستنی سەرۆکی رووسیا، بەهۆی ئەم رووداوەوە لەکارەکانیان دوورخراونەتەوە و دەستبەسەرکراون".