بارسێلۆنا به نیازه هاوشێوهی ریال مهدرید رهنگی درێسهكهی سپی بكات

رەنگی درێسی دووەمی بارسێلۆنا بۆ وەرزی داهاتوو رەخنەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە، رهنگه كارگێری یانه كهتهلۆنیاییهكه لهژێر فشاری رهخنهگران له رهنگی ئهو درێسه بكشێتهوه.
دوای ئەوەی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە بڕیارە درێسی دووەمی بارسێلۆنا بۆ وەرزی داهاتوو رەنگی سپی بێت، رەخنەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، زۆربەی هاندەران و رۆژنامەنوسەکانی نزیک لە یانەکە پێیانوایە ئەو رەنگە رەنگی درێسی یانەی ریال مەدریدی رکابەرییانە، بۆیە نابێت ئەم کارە بکەن.
لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی وەرزشی مارکای نزیک لە یانەی ریال مەدرید گرتەیەکی ڤیدیۆیی ساڵانی حەفتاکانی بڵاوکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە لەو ساڵانە بارسێلۆنا چەندینجار بە درێسی سپی یاری کردووە.