له كابینه‌ی نۆیه‌مدا زۆرترین وه‌ڵامی په‌رله‌مانتاران دراوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردووداهەماهەنگی تەواوی لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کردووە و زۆرترین پرسیاری په‌رله‌مانتاران وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، 25 پرۆژه یاسای پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كردووه، تاوه‌كو ئێستا 22 پرۆژه‌یان په‌سه‌ندكراون.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، 88%ی پرۆژه یاساكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێشكه‌شكی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، په‌سه‌ندكراون.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 280 جار سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردووه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له كابینه‌ی نۆیه‌م 89%ی پرسیاره‌كانی په‌رله‌مانتاران وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له كۆی 4313 پرسیاری په‌رله‌مانتارن له به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 3862 پرسیار وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری روونیكردووه‌ته‌وه، "لە پێناو پێدانی داتا و زانیاری و بڕوابوون بە شەفافیەت، کابینەی نۆیەمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە سێ ساڵی رابردوودا هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کردووە".