عێراق و سووریا تاووتوێی ئاو و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
شاندێكی حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی دیمه‌شقی كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سووریا تاووتوێی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و دابه‌شكردنی ئاوی رووباری فورات ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (15ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی سووریا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ده‌ستیان به گفتوگۆكردووه سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی ئاو و هه‌ماهه‌نگی له پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان و گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كان.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، حوسێن عه‌رنوس، سه‌رۆك وه‌زیرانی سووریا له میانه‌ی پێشوازیكردن له مه‌هدی ره‌شید حه‌مدانی، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق و جاسم عه‌بدولعه‌زبز حه‌مادی وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق، جه‌ختییان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی نێوانیان كردووه‌ته‌وه بۆ پاراستنی مافی هه‌ردوو وڵات له به‌شه‌ئاوی رووباری فورات.
هه‌روه‌ها شاندی هه‌ردوولا، ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و دیمه‌شقیان دووپاتكردووه‌ته‌وه له هه‌موو بواره‌كان به‌تایبه‌تی له مه‌رزه‌كان و گواستنه‌وه‌ی وشكانی نێوان هه‌ردوو وڵات.