سه‌رۆكی چین له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانی و توركییه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
چی جینبینگ، سه‌رۆكی چین، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له سه‌مه‌رقه‌ند، له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆده‌بێته‌وه و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا كۆببێته‌وه.
ئێستا سه‌رۆكی ئه‌و وڵاتانه له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی هه‌رێمایه‌تی به‌شداریان كردووه، كه له ئۆزبه‌گستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تۆڕی میدیایی چینی، بڵاویكرده‌وه، بڕیاره سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ جینبینگ و ره‌ئیسی له سه‌مه‌رقه‌ند كۆببنه‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره، سه‌رۆكی چین له‌گه‌ڵ ره‌ئیسی كۆده‌بێته‌وه، به‌ڵام پێشتر به ڤیدیۆ كۆنفرانس گفتوگۆیان كردووه.
چین به‌رگری له ئێران ده‌كات، دژی سزا سه‌پێنراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته.
له مانگی ئازاری 2021دا چین و ئێران رێككه‌وتنی ستراتیژیان بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ واژوو كردووه.
ماوه‌یه‌كی زۆره چین هه‌وڵی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌دات.
له 2016دا كاتێك سه‌رۆكی چین سه‌ردانی تارانی كرد، رایگه‌یاند، ئێران هاوبه‌شی سه‌ره‌كی چینه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی چین و ئێران له كاتێكدایه، دانووستانی ناڕاسته‌وخۆی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ناووكی گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست.
رێككه‌وتنه ناووكییه‌كه له ته‌مموزی 2015 له نێوان ئێران له لایه‌ك و هه‌ر پێنج وڵاتی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا له لایه‌كی دیكه‌وه واژووكرا، به‌ڵام له 2018دا ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه و سزای به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پانده‌وه.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، ئێران ده‌ستبه‌رداری پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌بێت، له به‌رامبه‌ریشدا، ده‌بێت سزاكانی سه‌ر ئێران لابرێن و پاره بلۆك كراوه‌كانی بگه‌ڕێندرێنه‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس