ژینا ئه‌مینی گیانی له‌ده‌ستدا

K24 – هه‌ولێر:
ژینا ئه‌مینی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تاران گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌مرۆ هه‌ینی (16ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، موژگان ئه‌مینی دایكی ژینا به میدیاكانی ئێرانی راگه‌یاندووه، ئه‌مرۆ كچه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
"ژینا ئه‌مینی" ناسراو به "مه‌هسا ئه‌مینی" (22 ساڵ)، خه‌ڵكی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، ئه‌و له میانه‌ی گه‌شتێكدا بۆ تاران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌درانییه‌وه به سه‌ختی بریندار بووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
سه‌جاد خوداكه‌ره‌می رۆژنامه‌نووس بۆ میدیاكان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی ژینادا، له‌ناو ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دووچاری لێدان و ئازاردان بووه‌ته‌وه و كاتێك گه‌یه‌ندراوه‌ته به‌ندیخانه له دۆخێكی ته‌ندرووستی باشدانه‌بووه به‌ڵام له هۆشی خۆیدابووه.كه‌چی له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌وه پشتگوێخراوه و راسته‌وخۆ نه‌گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
كۆمه‌ڵێك له چالاكاوانانی مه‌ده‌نی و سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌شكه‌نجه‌دانی "ژینا ئه‌مینی"یان ئیدانه‌كرد و داوایان له خه‌ڵكی ئازادیخوازی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران كردووه په‌یوه‌ستی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری رۆژی شه‌ممه ببن.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران هه‌میشه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان و ئاسایشییان پارێزراو نییه، هه‌موو ساتێك له نێو ئۆتۆمبێل و گه‌ڕه‌ك و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانیشدا ئه‌گه‌ری ده‌ستگیركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان هه‌یه.
له باره‌ی ره‌وشی ته‌ندرووستی ئه‌و كچه كورده‌وه، رێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" ئاشكرایكردبوو، ژینا رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه بووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و له ژێر چاودێری چڕدایه.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی كردووه، ئه‌فسه‌رانی ده‌ورییه‌یه‌كی ئیرشادی كۆماری ئیسلامی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌و كچه‌یان كردووه و دوای ده‌ستگیركردنی له‌سه‌ر رێگه‌ی خێرای حه‌قانی ره‌وانه‌ی زیندانی "وه‌زیران" كراوه.
یه‌كێك له خزمه‌كانی ئه‌وه‌یان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، به چه‌قۆ له كچه‌كه دراوه و سه‌ری به سه‌ختی بریندار بووه و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندان، به هۆی خراپی ره‌وشی ته‌ندرووستییه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی"كاسری" و له ژێر چاودێری چڕدابوو تا ئه‌وكاته‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
پێشتریش پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كه، به كه‌سوكاری ئه‌و كچه‌یان راگه‌یاندبوو، كه ژینا مێشكی له رووی پزیشكییه‌وه مردووه و هیوابڕ بوونه له چاكبوونه‌وه و به هۆش هاتنه‌وه‌ی.
رێكخراوی هه‌نگاو، روونیشیكردووه‌ته‌وه، رێگه به كه‌سوكاری كچه‌كه دراوه بچنه ژووری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشخانه، به‌ڵام رێگه‌یان پێ نه‌دراوه وێنه‌ی بگرن.