مامۆستایه‌كی زانكۆ له‌سه‌ر سه‌ماكردن دوورده‌خرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دادگای میسر، سكاڵای مامۆستایه‌كی زانكۆی وڵاته‌كه‌ی جارێكی‌تر ره‌تكرده‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆی كه پێشتر به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆی سه‌ماكردنه‌وه له زانكۆ دوورخرابووه‌وه.
مونا پرنس، مامۆستای زانكۆی سوێس بووه له میسر، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌ك كه تێیدا سه‌ما ده‌كات، له ساڵی 2017 له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زانكۆكه‌یه‌وه له كاری ئه‌كادیمی دوورخرایه‌وه.
ئه‌مساڵ جارێكی‌تر ئه‌و مامۆستایه له دادگای كارگێری وڵاته‌كه‌ی تانه‌ی له بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی له‌كاری ئه‌كادیمی دا و داوایكردبوو بگه‌ڕێندرێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆی، به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردوو، دادگا به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی بریاری له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌دا و تانه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه.
دادگای میسر له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دوورخستنه‌وه‌ی مونا پرنس له كاری ئه‌كادیمی بنه‌مایه‌كی یاسایی هه‌یه، ئه‌و به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی تێیدا سه‌ما ده‌كات هه‌یبه‌تی مامۆستایانی زانكۆی شكاندووه، هه‌روه‌ها به‌ده‌ر له بابه‌ته زانستییه‌كان، هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی رووخێنه‌ری له‌ناو گه‌نجانی زانكۆ داوه.
دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای كارگێری میسر، مونا پرنس جارێكی‌تر جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی كردووه‌ته‌وه و له ئه‌ژماره تایبه‌ته‌كانی خۆی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "هه‌ر ژنێك سه‌ما نه‌زانێت ئه‌وا میسری نییه".
مونا پرنس، له ساڵی 1970 له قاهیره له‌دایكبووه و ده‌رچووی زانكۆی "عین الشمس" و بڕوانامه‌ی دكتۆرای له زمان و ئه‌ده‌بی ئینگلیزی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها خاوه‌نی چه‌ندین كتێبه له بواره‌كانی رۆمان و چیرۆك و مافی ژنان.