هۆتێله‌كانی له‌نده‌ن پربوونه له گه‌شتیاران
K24 - هه‌ولێر:
هۆتێلەکانی نزیک کۆشکی باکینگهام لەگەڵ کۆچی دوایی شاژنی بەریتانیا پڕبوونە لە گەشتیاران و جێگا بۆ مانه‌وه زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌ستده‌كه‌وێت.
له‌گه‌ڵ كۆچی دوایی شاژنه ئێلێزابێسی دووه‌م، شاژنی بەریتانیا داواکارییەکی زۆر بۆ هۆتیلەکانی ناو شاری لەندەن و نزیک کۆشکی به‌كینگهام هەیە، بەڕێوەبەری هۆتێلەکان دەڵێن "لەو کاتەوەی هەواڵی کۆچی دوایی شاژن بڵاوبووەته‌وه، ئیدی هاتنی گەشتیاران لە ناوەوە و دەرەوەی بەریتانیا بەرێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووه".
جۆهال سکۆت، بەڕێوەبەری یه‌كێك له هۆتێله‌كانی له‌نده‌ن ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، لەو کاتەوەی هەواڵی کۆچی دوایی شاژن بڵاوبووەته‌وه، داواکاری لەسەر گرتنی هۆتێل زیادیکردووه، لەو رۆژەوە تاوەکو ئێستا ژووری هۆتێلی بەتاڵ دەستناکەوێت و داواکارییەکان بەرێژەیەکی بەرچاو زۆربوونه
نەک تەنیا هۆتیلەکان، بەڵکو رێستۆرانت، کافتریا و بازاڕەکان بەگشتی خواستێکی زۆریان له‌سه‌ر هه‌یه و گەشتیاران لەهەموو لایەكهوە بڵاوبوونەتەوە، چەند رۆژێکە حکومەتی بەریتانیا و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە میوانەکان دەکەن، فرۆکەخانەکان و ئامرازەکانی گواستنەوەش پاڵەپەستۆییەکی زۆریان لەسەرە.
جۆدی سمیس، كه هاووڵاتییه‌كی كه‌نه‌دییه و هاتووه‌ته به‌ریتانیا ده‌ڵێت: پێموایە هەمووان دێنە ئێرە بۆ ئەوەی لە ژیانی راستەقینەدا ئەزموون وەربگرن، بینینی دیمەنەکان لە کەناڵەکان جیاوازە لەوەی خۆت بە چاو و لەنزیکەوە سەیری کۆشکی باکینگهام و مەراسیمەکە بکەی ، بەڕاستی هەستێکی رستەقینەیە کە لە لەندەن و نزیک کۆشکی.
بڕیارە تەرمی شاژنە ئێلیزابێس، رۆژی ـ19ی ئەیلوول لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی زۆربەی سەرۆک و نوێنەرای وڵاتان بەخاکبسپێردرێت. پێشبینی ده‌كرێت زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س له پادشا، سه‌رۆك، سه‌رۆك وه‌زیران و كه‌سایه‌تییه گرنگه‌كانی جیهان و به‌ریتانیا له كه‌نیسه‌ی وێست منسته‌ر له مه‌راسیمی به خاكسپاردنی شاژنی كۆچكردووی به‌ریتانیا ئاماده‌بن.