تەقەکەری سەرەکی  رووداوەکەی شەقامی سالم دەستگیرکرا

تەقەکەری سەرەکی رووداوەکەی شەوی رابردووی شەقامی سالم
تەقەکەری سەرەکی رووداوەکەی شەوی رابردووی شەقامی سالم

K24  - سلێمانی:

پۆلیسی سلێمانی تەقەکەری سەرەکی رووداوەکەی شەوی رابردووی شەقامی سالمی دەستگیرکرد.

ئه‌مڕۆ هه‌یینی 16ـی ئه‌یلوولی 2022، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاری بەھاوکاری بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان تەقەکەری سەرەکی رووداوەکەی شەوی رابردووی شەقامی سالم "سەھۆڵەکە"ـیان دەستگیرکردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەنێوان شۆفێری تەکسییەک و چەند کەسێکدا کە ماتۆڕسکیڵیان پێبوو شەڕ دروستبوو، وە شۆفێری تەکسییەکە تەقەی کرد، دواتر ئەو کەسانەی ماتۆڕسکیلەکەیان پێبووە بەدەمانچەی شۆفێری تەکسییەکە تەقەیان کردو ھەڵاتن، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان لە باره‌ی رووداوەکە دەستیانپێکرد.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، توانرا تەقەکەری سەرەکی رووداوەکەی شه‌وی رابردوو کە شۆفێری تەکسییەکەیە، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاری بە ھاوکاری بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئوتۆمبێلەدا کە بەتۆمەتبار بووە.

له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ئێستا تۆمەتبار (ش،ڕ، ع) لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠١ بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.


ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

تەقەکەری سەرەکی ڕووداوەکەی شەقامی سالم دەستگیرکرا

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری بەھاوکاری بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان تەقەکەری سەرەکی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوی شەقامی سالم -سەھۆڵەکە-یان دەستگیرکرد.

دوای ئەوەی شەوی ڕابردو لەنێوان شۆفێری تەکسییەک و چەند کەسێکدا کە ماتۆڕسکیڵیان پێبوو شەڕ دروستبوو، وە شۆفێری تەکسییەکە تەقەی کرد، دواتر ئەو کەسانەی ماتۆڕسکیلەکەیان پێبووە بەدەمانچەی شۆفێری تەکسییەکە تەقەیان کردو ھەڵاتن، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو لێکۆڵینەوەکان لەڕووداوەکە دەستیپێکرد، توانرا تەقەکەری سەرەکی ڕووداوەکە کە شۆفێری تەکسییەکەیە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری بەھاوکاری بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئوتۆمبێلەدا کە بەتۆمەتبار بووە.

لەئێستادا تۆمەتبار (ش،ڕ، ع) لەدایکبووی ٢٠٠١ بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان