توركیا ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆپباران ده‌كات

K24 – زاخۆ:
جارێكی‌تر سووپای توركیا ناوچه‌ی سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تۆپبارانكرد و له ئه‌نجامدا هاووڵاتییه‌ك برینداربوو.
ئه‌مرۆ هه‌ینی (16ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، به‌هۆی تۆپبارانكردنی سووپای توركیاوه هاووڵاتییه‌ك له گوندی ئه‌ڤلهێ له قه‌زای باتیفای سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ برینداربوو.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، هاووڵاتییه‌كه ناوی "مه‌هدی عه‌باس نه‌عمان"ه و ته‌مه‌نی 46 ساڵه، پارچه‌ی گولـله‌تۆپێك به‌ر ده‌ستی كه‌وتووه و له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی زاخۆ چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه و ته‌ندروستی جێگیره.
وێڕای برینداربوونی ئه‌و هاووڵاتییه، تاوه‌كو ئێستا زیانه ماددییه‌كانی ئه‌و تۆپبارانكردنه ئاشكرانه‌كراوه.
ئه‌وه چه‌نده‌مین جاره سووپای توركیا به بیانووی بوونی باره‌گای چه‌كدارانی په‌كه‌كه، ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆپباران ده‌كات و زیانی گیانی و ماددی زۆری به ناوچه گه‌شتیاری و گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه گه‌یاندووه.
رۆژی (20ی ته‌مووز/یۆلیۆی 2022)، له ئه‌نجامی تۆپبارانكردنی سه‌یرانگه‌یه‌كی سنووری ئیداره‌ی زاخۆ، نۆ هاووڵاتی شه‌هید بوون و 23 هاووڵاتی دیكه كه سه‌رجه‌میان گه‌شتیاری عه‌ره‌ب بوون، بریندار بوون.