داوای لێپرسینه‌وه له حه‌شدی شه‌عبی ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌دژی حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی مردنی سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی "مرمز" له پارێزگای دیوانییه له باشووری عێراق، په‌ره‌ده‌سێنێت.
دوای ئازادكردنی شێخ ئیقبال دۆحان، سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی "مرمز" به چه‌ند رۆژێك له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستییه‌وه، دوێنی پێنجشه‌ممه (15ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) له نه‌خۆشخانه گیان له‌ده‌ستده‌دات.
پێشتر حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێکدا ده‌ستگیركردنی، تۆڕێکى سەر بە رێكخستنه‌كانی حزبى بەعسی هه‌ڵوه‌شاوه له پارێزگاكانی كه‌ربه‌لا، دیوانییه، بابل و موسه‌ننا ئاشكراكرد، کە گوایە پلانیاندانابوو لەکاتى به‌ڕێوه‌چوونی مەراسیمەکانى چلەى ئیمام حوسێن، هێرش بکەنە سەر زیارەتکارانی شیعه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و تۆمه‌تانه له‌لایه‌ن عه‌شیره‌تی ناوبراوه‌وه ره‌تكرایه‌وه و داوای ئازادكردنی شێخ ئیقبال دۆحانیان كرد و رایانگه‌یاند، ناوبراو ته‌مه‌نێكی زۆری هه‌یه و ته‌ندرووستی ته‌واونییه، به‌هۆی چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه‌وه ده‌ناڵێنێت.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی له نه‌خۆشخانه بڵاوبوونه‌ته‌وه، شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌سه‌ر جه‌سته‌ی شێخ ئیقباله‌وه دیاره و كه‌سه نزیكه‌كانیشی ئه‌وه‌یان به میدیاكان راگه‌یاندووه، تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ئه‌و كه‌سایه‌تییه به‌هۆی ده‌ستگیركردن و ئازاردانییه‌وه‌بووه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه.
ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و عه‌شیره‌ته‌كان و كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، داوای لێكۆڵینه‌وه‌یان له هۆكاری ده‌ستگیركردنی شێخ ئیقبال كردووه و ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وه‌شیان ده‌ربڕیوه، كه حه‌شدی شه‌عبی به‌بێ بوونی هیچ پاڵپشتییه‌كی یاسایی ده‌ستیكردووه به ده‌ستگیركردنی هاووڵاتیان، بۆیه پێویسته لێپرسینه‌وه له‌و جموجۆڵانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بكرێت.
پێشتریش وه‌زیری سه‌در له راگه‌یه‌ندراوێكدا، داوای گۆرینی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و دوورخستنه‌وه‌یانی له ناوچه‌ی سه‌وز كردبوو، هه‌روه‌ها موقته‌دا سه‌دریش داوایكردبوو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رجه‌م گروپه چه‌كداره‌كانی دیكه له هه‌موو خاڵه‌كانی پشكنین و هه‌ڵگرتنی به‌ر‌پرسیاریه‌تی ئه‌منی له مه‌راسیمه‌كانی چله‌ی ئیمام حوسێن دووربخرێنه‌وه و له شوێنی ئه‌وان ته‌نها هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌و ئه‌ركه له ئه‌ستۆبگرن.