نیویۆرك تایمزی ئەمریكی: ره‌وشی ته‌ندرووستی عه‌لی خامنه‌یی ناجێگیره
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ره‌وشی ته‌ندرووستی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران ناجێگیره و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز"ی ئەمریكی ئاشكرایكرد، به‌هۆی تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندرووستییه‌وه، عه‌لی خامنه‌یی، سه‌رجه‌م پلانی كۆبوونه‌وه و سه‌ردانه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و له ئێستادا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا له پشوودایه.
ئه‌و رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له خامه‌نه‌یی گواستووه‌ته‌وه، "هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی نه‌خۆشی گیرانی ریخۆڵه‌وه، نه‌شته‌رگه‌ری بۆ رێبه‌ری باڵای ئێران كراوه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی به ئازارێكی توند كردووه له گه‌ده‌یدا و پله‌ی گه‌رمی له‌شی زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه".
پێشتریش نووسینگه‌ی تاییه‌تی عه‌لی خامنه‌یی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی رێبه‌ری باڵای ئێرانی راگه‌یاند، كه یه‌كێك له‌و چالاكییانه به‌شداریكردن بوو له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایان، كه به ئه‌نجوومه‌نێكی گرنگی دیاریكردنی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت و به‌رپرسه له ده‌ستنیشانكردنی جێنشینێك بۆ رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌دوای كۆچی دوایی خامنه‌یی.
پێشتریش چه‌ند جارێك ره‌وشی ته‌ندرووستی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران تێكچووه و له ساڵی 2014 نه‌شته‌رگه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پرستاتی بۆ ئه‌نجامدراوه.
عه‌لی خامنه‌یی، ته‌مه‌نی 83 ساڵه و له ساڵی 1989 پۆستی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌رگرت، له‌دوای كۆچی دوایی ئیمام خومه‌ینی، دامه‌زرێنه‌ر و رێبه‌ری باڵای پێشووی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران.