خاوه‌نكارێكی هیندی ده‌بێته دووه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهان
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردووه‌ته‌وه، گوتام ئادانی، خاوه‌نكاری هیندی له‌دوای ئیلۆن ماسك بووه‌ته دووه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهان.
به‌پێی دواهه‌مین ریزبه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سه‌كانی جیهان، ئه‌و خاوه‌نكاره هیندییه چووه‌ته پله‌ی دووه‌م به سه‌رمایه‌ی 146.9 ملیار دۆلار، كه ته‌نها ئیلۆن ماسك سه‌رمایه‌كه‌ی له‌و زیاتره، ده‌گاته 260 ملیار دۆلار.
هه‌روه‌ها جێف بیزوس، خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌مازۆن، دابه‌زیوه بۆ پله‌ی سێیه‌م له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سه‌كانی جیهان به سه‌رمایه‌ی 145.8 ملیار دۆلار، به‌هۆی دابه‌زینی به‌های پشكه‌كانی كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا له بۆرسه‌ی نیویۆرك، كه كۆمپانیای ئه‌مازۆنیش له‌سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه به رێژه‌ی 26% به‌های پشكه‌كانی له‌ده‌ستداوه.
ئادانی سوودی له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های پشكه‌كانی كۆمپانیاكه‌ی وه‌رگرتووه به‌ناوی "ئادانی ئینته‌رپرایسس"، كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاستێكی پێوانه‌یی تۆماركرد له‌وه‌تی ساڵی 2020، به‌شێوه‌یه‌ك گه‌یشته سه‌د هێنده‌ی به‌های پێشووی.
مانگی شوبات/فێبرایه‌ی رابردوو، گوتام ئادانی بووه ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی ئاسیا و پێش خاوه‌نكاری وڵاته‌كه‌ی "موكیش" كه‌وت، دوای دوو مانگیش چووه ریزی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی جیهان كه خاوه‌نی زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلارن و پاشانیش، پێش هه‌ریه‌كه له بیل گه‌یتس و بێرنار ئه‌رنۆی فه‌ره‌نسی كه‌وت.
ئادانی ته‌مه‌نی 60 ساڵه و له سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكان وازی له خوێندن هێنا بۆ كاركردن له بواری پیشه‌سازی ئه‌ڵماس له شاری مۆمبای، دواتریش رووی كرده بازرگانیكردن له بواره‌كانی كانی خه‌ڵووز و كاركردن له به‌نده‌ره‌كان.
ئێستاش خاوه‌نی گروپێك كۆمپانیایه و له بواره‌كانی دامه‌زراندن و به‌كارخستنی فرۆكه‌خانه‌كان و به‌نده‌ره‌كان و به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی پاك و دابه‌شكردنی گاز كارده‌كه‌ن.