توركیا.. 19 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران
K24 - ههولێر:
هێزە ئەمنییەکان 19 کۆچبەریی نایاساییان لە باكووری رۆژئاوای توركیا دەستگیرکرد، کە بە نایاسایی چووبوونە ناو خاکی وڵاتهكهیانهوه.
به گوێرهی زانیارییهكانی ئاژانسی ئهنادۆڵی توركی، تیمەکانی سەر بە فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای كركلارهلی، دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشت لەبارەی بوونی ژمارەیەک گرووپی کۆچبەری بیانیی لە قەزاکانی دەمیرکۆی و کۆفچاز، هەڵمەتێکیان دەستپێکرد.
لەو هەڵمەتەدا، 19 کۆچبەری نایاسایی كه هەڵگری رەگەزنامەی سووری و ئەفغانی دەستگیرکران.
دوای کۆتاییهاتنی رێککارە یاساییەکان، کۆچبەرەکان رادەستی بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران کرانهوه.
شابیا مانتۆ گوتەبێژی کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان (UNHCR) پێشتر رایگهیاندبوو، لە سەرەتای ئهمساڵهوه تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 300 کۆچبەری نایاسایی کە دەیانویست لە رێگەی دەریای ناوەڕاست و باکووری رۆژئاوای ئەفریقاوە بگەنە ئەوروپا، گیانیان لەدەستداوە.
گوتبووشی: "پێویسته کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لە دەریا و رێگرتن لە گیان لەدەستدانی كۆچبهران دهستپێبكاتهوه، چونكه بەرپرسیاریهتییهكی نێودەوڵەتییە".