ژاپۆن.. داوای چۆڵكردنی شارێك ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی هاتنی زریانێكی به‌هێز، میدیای فه‌رمی ژاپۆن داوایه‌ك ئاراسته‌ی شارێك له باشووری ئه‌و وڵاته ده‌كات، به‌ر له هاتنی تاریكی، به ته‌واوه‌تی ماڵه‌كانیان چۆڵبكه‌ن.
ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆی فه‌رمی ژاپۆن، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 17ـی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) داوای له دانیشتوانی شاری كاجوشیما (ژماره‌ی دانیشتوانی 34 هه‌زار كه‌سه) كرد، به ته‌واوه‌تی ماڵه‌كانیان چۆڵبكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌سته‌ی كه‌شناسی ژاپۆن، هۆشداری له‌باره‌ی هاتنی زریانێكی زۆر به‌هێز به‌ره‌و شاری كاجوشیمای بڵاوكرده‌وه، له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی به‌رپرسانی ئه‌م شاره داوایان له دانیشتوانه‌كه‌ی كرد، به‌ر له تاریكبوون و هاتنی شه‌و، ماڵه‌كانیان جێبهێڵن، چونكه زریان و بارانێكی زۆر به رێگاوه‌یه.
زریانه‌كه به‌ناوی "نانمادۆڵ"ـه، خێراییه‌كه‌ی 162 كیلۆمه‌تره له كاتژمێرێكدا، دوای ئه‌وه‌ی به‌هێزه‌وه روو له شاری كاجوشیما ده‌كات، پاشان به‌ره‌و دوورگه‌ی "كیوشۆ"ـی باشووری ژاپۆن ده‌چێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌شناسی تایوان له‌مباره‌یه‌وه بڵاویكرده‌وه، زریانی "نانمادۆڵ" كاریگه‌ری بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌یان نابێت.