روانگەی جیۆلۆجی ئەمەریکی: بومەلەرزەیەك بەگوڕی 6.6 پلە ئەم دوورگەیەی هەژاند
K24 - هەولێر:
روانگەی جیۆلۆجی ئەمەریکی رایگەیاند، بومەلەرزەیەك بەگوڕی 6.6 کەنارەکانی رۆژهەڵاتی تایوانی هەژاند، میدیا ناوخۆییەکان تا ئێستا هیچ بریندار و زیانێکی بوومەلەرزەکەیان بڵاونەکردەوەتەوە.
روانگەی جیۆلۆجی ئەمەریکی ئەمڕۆ شەممە (17ـی ئەیلوولی 2022) ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەرێکی زۆر کەم هەیە کە بومەلەرزەکەی ئەمڕۆی تایوان قوربانی هەبووبێت، گوتیشی "رەنگە هەندێك زیانی ماددی لێکەوتبێتەوە".
دوورگەی تایوان بەهۆی ئەوەی لە نزیک یەکگرتنی دوو پلێتی تەکتۆنی دایە، بەردەوام بومەلەرزە لێیدەدات، دوورگەکە هۆشداری تسۆنامی نادات مەگەر بوومەلەرزەیەک بەهێزتر بێت لە 7 پلەی رێختەر.
تسۆنامی دیاردەیەکی سروشتییە،کۆمەڵێ شەپۆلی بەرزی یەک بەدوای یەکن، کە لە ئەنجامی جوڵانی بەشێکی زەوی روودەدات، ئەویش بە دروستکردنی شەپۆلی بەرز و بەھێز کە لە دەریا و ئۆقیانووسەکانەوە روو لە کەنار و وشکانییەکان دەکەن.
لهلایهكی دیكهوه دهستهی كهشناسی ژاپۆن، هۆشداری لهبارهی هاتنی زریانێكی زۆر بههێز بهرهو شاری كاجوشیما بڵاوكردهوه، لهمیانهی كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانی بهرپرسانی ئهم شاره داوایان له دانیشتوانهكهی كرد، بهر له تاریكبوون و هاتنی شهو، ماڵهكانیان جێبهێڵن، چونكه زریان و بارانێكی زۆر به رێگاوهیه.
كهشناسی تایوانیش لهمبارهیهوه بڵاویكردهوه، زریانی "نانمادۆڵ" كاریگهری بۆسهر وڵاتهكهیان نابێت.