بایدن واشنتنی جێهێشت و سه‌ردانی ئه‌م وڵاته ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمه‌ریکا، بۆ بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنی شاژن ئێلیزابێسی دووه‌م، بەرەو بەریتانیا بەرێکەوت.
کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمه‌ریکا لەگەڵ 2 هەزار میوانی دیکە بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی شاژن ئێلیزابێسی دووەم، شاژنی بەریتانیا دەکات.
کۆشکی سپی ئاماژە بەوە دەکات، هەفتەی داهاتوو لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەرۆکی ئەمه‌ریکا و سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا کۆدەبنەوە.
ئەمە یەکەم مەراسیمی بەخاکسپاردنی فەرمییە لە بەریتانیا بەرێوەدەچێت، لە دوای مەراسیمی بەخاکسپاردنی وێنستن چێرچڵ کە ساڵی 1965 بەرێوەچوو.
بریارە مەراسیمی بەخاکسپاردنی شاژن ئێلیزابێس 19ـی ئەم مانگە کاتژمێر 11 بەکاتی لەندەن لە وێستمینستەر بە بەشداری زیاتر لە 2 هەزار میوان کە لە سەرکردە و کەسایەتی وڵاتان پێکهاتوون، بەرێوەبچێت.
جگه له بایدن، هه‌ریه‌ك له ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، كۆمیسیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا و دیر لاین پادشای ژاپۆن، ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی جیهانی، به‌شداری له مه‌راسیمی ناشتنی شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكانی رووسیا، ئه‌فغانستان، بۆرما، سووریا و كۆریای باكوور بۆ ئه‌م مه‌راسیمه بانگهێشت نه‌كراون، جیا له‌وه‌ش ملیۆنه‌ها كه‌س له‌رێگه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه چاودێری ئه‌م رووداوه ده‌كه‌ن.
هه‌فته‌ی رابردوو جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ پادشا چارلسی سێیه‌م، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتن و له‌نده‌ن، گفتوگۆیانكرد.
رۆژی 8ـی ئه‌م مانگه شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م، شاژنی به‌ریتانیا له ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
ناوی ته‌واوی ئێلیزابێس ئه‌لیكسه‌ندرا مارییه، له (1926) له له‌نده‌ن له‌دایكبووه، له 6ـی شوباتی 1952، ته‌ختی پاشایه‌تی به‌ریتانیا وه‌رگرتووه.
پادشای 15 وڵات بووه له یه‌كێتی كۆمێنوێلس، كه له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سیسته‌می پاشایه‌تی به‌ریتانیادان.
له ساڵی 1947، له‌گه‌ڵ میر فلیپ هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی چوار كوڕبوون، كه میر چارلس كوڕی گه‌وره‌یان له‌دوای خۆی وه‌ك جێنشینی فه‌رمی بووه پادشای به‌ریتانیا.
رۆژی (8ـی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن كۆشكی باكینگهامه‌وه، له ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م راگه‌یه‌ندرا.
ماوه‌ی زیاتر له 70 ساڵ، له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی به‌ریتانیا مایه‌وه، كه بووه درێژترین ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی پاشاكانی به‌ریتانیا له مێژوودا.