سبەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

K24 - هەولێر:
بڕیار وایە سبەی یەکشەممە، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی ئەو حزبە لە سلێمانی کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، کۆبوونەوەکە تایبەتە بە دۆخی ناوخۆیی یەکێتی و هەرێمی کوردستان و عێراق.
بەتایبەت پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و گفتوگۆکانی یەکێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لەوبارەوە.
هەروەها ئەوەی پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە، بەپێی زانیارییەکان، پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵوێستی یەکێتی لەوبارەوە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بێت.