ئه‌ندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتی: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتی له‌میانه‌ی گه‌شتی ژووری هه‌واڵی كاتژمێر 8ی كوردستان24 ئاشكرایكرد، پارتی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق به مافی خۆی ده‌زانێت و هاوڕای لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق.
به‌نگین رێكانی، ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان به كوردستان24ی راگه‌یاند، پارتی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق به مافی خۆی ده‌زانێت و تاوه‌كو ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش رێكنه‌كه‌وتوون.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شاندی دانوستانكاری پارتی ئاشكرایكرد، پارتی و یه‌كێتی گفتوگۆی باشیان له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوانیان كردووه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی حكومه‌ت و شه‌راكه‌تی نێوان هه‌ردوو حزب له به‌غدا، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته خاڵی باسكردنی دیاریكردنی كاندیدی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار.
رێكانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت به كاندیدی هاوبه‌ش بچنه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار.
به‌نگین رێكانی گوتی: "پارتی وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن و به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پۆستی سه‌رۆك كۆمار به مافی خۆی ده‌زانێت".
به‌نگین رێكانی روونیكرده‌وه، بۆچوونی سه‌رۆك بارزانی روونه كه كێشه‌كان به‌هۆی پۆستێكه‌وه نییه به‌ڵكۆ كێشه‌ی سه‌ره‌كی مه‌سه‌له‌ی كورد و مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورده له عێراقدا.
هه‌روه‌ها باسی له هه‌وڵی نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسێكیش كرد، له‌وه‌تی ساڵی 2005ه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره هه‌نگاوێكی ئاوا بنرێت، له پاكێجێكدا باسی هه‌موو كێشه‌كانی عێراق بكرێت، به باسكردنی كێشه‌كانی كوردیشه‌وه له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كردن به چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن و دیاریكردنی كات بۆ جێبه‌جێكردن.
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنه‌كانی داهاتوو، به‌نگین رێكانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه، پارتی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی سووره كه ناچێته هیچ رێككه‌وتنێكه‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌گه‌ر گرێنتییه‌ك نه‌بێت و هه‌مووشتێك له رێككه‌وتنی نێوانیان نه‌نووسرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موولایه‌نه‌كان له‌داهاتوودا به‌رپرسیاریه‌تی به‌ڵێنه‌كانیان له ئه‌ستۆبگرن به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
رێكانی سه‌باره‌ت به ململانێی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق باسی له‌وه‌كرد، كه ركابه‌رییه‌كانی نێوان حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كاتیین و هیچ تێروانینێكی ستراتیژییان نییه بۆ داهاتوو، به‌هۆی نه‌بوونی شاره‌زایی له مێژوو و نه‌بوونی پلان بۆ داهاتوو.
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی عێراق، رێكانی ره‌وشی عێراقی به خراپ وه‌سفكرد و گوتی، له عێراقدا كێشه‌ی ناسنامه و حكومڕانی خراپ هه‌یه، هیچ یه‌كێك له لایه‌نه‌كان خۆیان به خاوه‌نی عێراق و خاوه‌ن بڕیار نازانن، بۆیه دروستكردنی بڕیار له عێراقدا زه‌حمه‌ته و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی به‌رێوه‌ده‌برێت و لایه‌نه‌كان كار له‌سه‌ر موزایه‌ده‌ی سیاسی ده‌كه‌ن بۆ راكێشانی سه‌رنجی شه‌قام.