یەکێتی پیاوان ئاماری شەش مانگی رابردووی توندوتیژی بەرامبەر پیاوان راگەیاند

توندوتیژی دژی پیاوان
توندوتیژی دژی پیاوان

K24 - هەولێر:

سەرۆکی یەکێتی پیاوانی کوردستان رایگەیاند، لە شەش مانگی ئەمساڵدا 233 حاڵەتی توندوتیژی بەرامبەر بە پیاوان تۆمارکراوە و جگە لەوانە لەمساڵدا 21 حاڵەتی خۆکوشتن لەنێو پیاواندا تۆمارکراوا. 

بە گوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی یەکێتی پیاوان، 233 حاڵەتی توندوتیژی لەلایەن پیاوانەوە کە خێزانەکانیان بەرامبەریان ئەنجامداون، تۆمارکراوە.

بورهان فەرەج، سەرۆکی  یەکێتی پیاوانی کوردستان بۆ کوردستان24 ئاشکرایکرد، جگە لە حاڵەتەکانی  توندوتیژی  بەرامبەر بە پیاوان لەمساڵدا 21 حاڵەتی خۆکوشتن  تۆمارکراوا.

ئاماژەی بەوەش کرد، سێ حاڵەتی کوشتنی پیاوانیش تۆمارکراوە کە لەلایەن ژنەکانیانەوە بە هاوکاری پیاوانی دیکە کوژراون.