له‌باره‌ی وه‌ستانی تێستی كۆرۆنا له ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل روونكردنه‌وه ده‌درێت
K24 – دهۆك:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ده‌روازه سنوورییه‌كان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پشكنینی كۆرۆنا له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو گرێبه‌ستی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه تێستی كۆرۆنای وه‌رده‌گرت، كۆتاییهاتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه راشیگه‌یاند، كۆمپانیای جێبه‌جێكار بۆ كاری پشكنین و تێستی كۆرۆنا كاره‌كانی كۆتایی هاتووه، تا ئێستا له جێگه‌ی ئه‌وان تیمێكی ته‌ندروستی دهۆك كاره‌كانیان راییكردووه.
ده‌شڵێت: "له ئێستا تێستی كۆرۆنا له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل تا به‌یانی وه‌ستاوه، چاوه‌ڕێی وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌بین له‌وباره‌یه‌وه بڕیارێكی سه‌رتاسه‌ری ده‌ربكات".