نیویۆرك تایمز: هێشتا سەختترین كاتەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا نه‌هاتووه‌تەدی
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، هێشتا سەختترین ساتەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا نه‌هاتووه‌تەدی، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش به‌رده‌وام هۆشداری داوه‌ته سه‌رۆكی رووسیا، كه چه‌كی ئه‌تۆمی له‌و شه‌ڕه‌دا به‌كارنه‌هێنێت.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی، له میانه‌ی راپۆرتێكیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌میشه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری داوه‌ته ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، كه چه‌كی ئه‌تۆمی له دژی ئۆكرانیا به‌كارنه‌هێنێت.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه روونیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر پوتن كاری له‌مشێوه ئه‌نجامبدات، رووداوه‌كانی جیهان سه‌رله‌به‌ری به شێوه‌یه‌ك ده‌گۆڕێن، كه له‌سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌میش رووداو و گۆڕانكاری وه‌ها روویان نه‌دابێت.
به گوێره‌ی زانیاری میدیا جیهانییه‌كان، توانای ئەتۆمی رووسیا و ئەمه‌ریکا به‌مشێوه‌ن:
کڵاوەی ئەتۆمی:
رووسیا 6.255 کڵاوە
ئەمه‌ریکا 5.550 کڵاوە
کڵاوەی ئەتۆمی جێگیرکراو:
لە رووسیا 1650 کڵاوە
ئەمه‌ریکا 1800 کڵاوە
کڵاوەی ئەتۆمی هەڵگیراو:
رووسیا 2870 کڵاوە
ئەمه‌ریکا 200 کڵاوە
پێشتریش گوته‌بێژی كۆشكی كریملین رایگه‌یاندبوو، به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌دوور نازانێت.
هه‌روه‌ها روونیشیكردبووه‌وه، مۆسكۆ تێگه‌یشتنی تایبه‌تی خۆی بۆ ئاسایشی ناوخۆیی هه‌یه، كه ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه بكه‌وێته سه‌ر بوونی رووسیا، ره‌نگه به‌كاربهێنرێت.