بەرپرسێکی پێشووی ئەمەریکا: واشنتن و لەندەن نایانەوێت قەیرانی ئۆکرانیا کۆتایی بێت
K24 - هەولێر:
کریستیان ویتۆن، راوێژکاری باڵا لە هەردوو ئیدارەی جۆرج بوش و دۆناڵد جەی ترەمپ سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا ئەوەی خستەڕوو، کە ئەمەریکا و بەریتانیا نایانەوێت ئۆکرانیا لەگەڵ رووسیا بگاتە رێککەوتن، لەبەرئەوەی ئەمە وەك هەلێک دەبینن بۆ لاوازکردنی رووسیا.
کریستیان ویتۆن، بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە بەرنامەیەکی کەناڵی "فۆکس نیوز"ـی ئەمەریکیدا باسی لەوەکرد، هەندێک کەس لە واشنتن حەزدەکەن سوپای ئۆکرانیا ببینن تا ئەوپەڕی سنووری رووسیا بڕوات، ئەمەش مەترسییەکی خۆی هەیە.
ناوبراو گوتیشی: سوپای ئۆکرانیا کە لەلایەن ئەمەریکا و ناتۆوە پاڵپشتی دەکرێت، رووسیا لەم شەڕەدا وەك پاشکۆی سوپای ئەمەریکا دەیبینێت، ئەمەش مەترسییەکانی روودانی جەنگی ئەتۆمی زیاد دەکات.
کریستیان ویتۆن ئاماژەی بەوەشدا، "بە بڕوای من ئەم جەنگە درێژە دەکێشێت، بۆئەوەی چیتر خوێن نەڕژێت ئۆکرانیا دەتوانێت لەگەڵ رووسیا بگاتە رێککەوتن، بەڵام ئەمەریکا و بەریتانیا ئەوەیان ناوێت".
بە گوتەی ویتۆن، لەندەن و واشنتن قەیرانی ئۆکرانیا وەك هەلێك دەبینن بۆ لاوازکردنی رووسیا و گوێ بەوە نادەن چەند کەس دەکوژرێن.
بهرهبهیانی 24ی شوبات (فێبرایهری 2022) بهكاتی ئۆكرانیا، كه دهشێت ئهم مێژووه ببێته سهرهتای جهنگی سێیهمی جیهانی، رووسیا له سێ قۆڵهوه هێرشی زهمینی و ئاسمانی كرده سهر ئۆكرانیا.