كۆتا واده‌ی لێخۆشبوو‌ن له به‌شێكی قه‌رزی ئاو ئاشكراكرا

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ماوه‌ی لێخۆشبوو‌ن له‌به‌شێكی قه‌رزی ئاوی درێژكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ـی ئه‌یلوولی 2022، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ماوه‌ی لێخۆشبوو‌ن له به‌شێك له قه‌رزی ئاوی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، 20ـی ئه‌یلوولی 2022، دوا وادەیە بۆ سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئێستا بەڕێوەبەرایەتی، فەرمانگە و بنكەكانی كۆكردنەوەی داهاتی ئاو لە سەرتاسەری شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان مامەڵەی سوودمەندبوون بە هەموو ئاسانكارییەكەوە بۆ هاووڵاتییان رایی دەكەن.
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه له كاتێكدایه، به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ هاوكاریكردنی ئەو هاووڵاتییانەی لە رۆژانی دەوامی ئاسایی ناتوانن مامەڵەی سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بكەن، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاوی هەولێر، ئاوی دهۆك، ئاوی دەوروبەری دهۆك، ئاوی ئاكرێ كرایه ده‌وامی فه‌رمی بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان بتوانن به‌شێك له قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار:
هاووڵاتییانی بەڕێز.. 20ی9ی2022 دوا وادەیە بۆ سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو، ئێستا بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە و بنكەكانی كۆكردنەوەی داهاتی ئاو لە سەرتاسەری شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان مامەڵەی سوودمەندبوون بە هەموو ئاسانكارییەكەوە بۆ هاووڵاتییان ڕایی دەكەن..
ئەو دەرفەتە لەدەست خۆت مەدە، چونكە بڕیارەكە درێژ ناكرێتەوە..