نرخی ئایفۆن14 به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی

K24-هه‌ولێر:
نرخی ئایفۆن14 له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ـی ئه‌یلوولی 2022، شاهۆ شەریف، بەڕێوەبەری یه‌كێك له كۆمپانیاكانی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ له هه‌ولێر به کوردستان 24ـی راگه‌یاند، نرخی ئایفۆن14 ـی نوێ به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌زیوه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا نرخه‌كه زیاتر داببه‌زێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێستا نرخی ئایفۆن14 پرۆ ماكس كه دوێنێ نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 100 دۆلار بووه، ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی هه‌زار و 700 دۆلار دابه‌زیوه، واتا له‌ماوه‌ی ته‌نها 24 كاتژمێردا نرخی ئایفۆن14 نزیكه‌ی چوار سه‌د دۆلاری له‌ده‌ستداوه. روونیشیكرده‌وه، ئێستا هه‌رزانترین جۆری ئایفۆن14 نرخه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی هه‌زار و 100 دۆلار.
شاهۆ له‌باره‌ی هۆكاری دابه‌زینی نرخی ئایفۆن14 به كوردستان24ـی گوت: له رۆژانی سه‌ره‌تادا و به‌هۆی ئه‌و خواسته زۆره‌ی له‌سه‌ر مۆبایله نوێیه‌كه هه‌یه، نرخی مۆبایله‌كه گران بووه و فرۆشگاكانیش به‌شێوه‌یه‌كی گران فرۆشتوویانه، به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبوونی كات نرخه‌كه‌ی رۆژ به رۆژ زیاتر داده‌به‌زێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێشبینی دەکەین ته‌نها له سنووری پارێزگای هه‌ولێر نزیکەی دوو تا سێ هه‌زار کەس مۆبایله‌كانیان بگۆڕن و مۆبایلە تازەکەی ئەپڵ بکڕن.