سەرۆک کۆماری ئێران دەچێتە ئەمەریکا

ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران

K24 – هەولێر

ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەشداریکردن لە 77ـمین کۆبوونەوەی گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەیانی رۆژی دووشەممە (19ـی ئەیلول) دەچێتە نیویۆرکی ئەمەریکا.

سەرۆک کۆماری ئێران ساڵی رابردوو نەچووە ئەمەریکا و بە شێوەی ئۆنلاین لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەیەکرتووەکاندا، بەشداریکرد. هۆی بەشدارنەبوونەکەی بۆ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، گەڕێندرابووەوە.

چەند رۆژ پێش لە سەردانی ئیبراهیم رەئیسی بۆ نیۆیۆرک، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و چالاڤانانی بیانی کە سەردەمانێک لە زیندانەکانی ئێران بوونە، باسیان لە تۆمارکردنی سکاڵایەک لە دادگایەکی شاری نیویۆرک لەسەر سەرۆککۆماری ئێران کردبوو.

رەئیسی لە رۆژەکانی رابردوودا، بۆ ماوی سێ رۆژ و بە مەبەستی بەشداری کە کۆبوونەوەی لوتکەی شانگهای، سەردانی شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکیستان کرد.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئیرنا (ئاژانسی فەرمیی دەنگوباسی ئێران)، سەرۆککۆماری ئێران دوای گەڕانەوەی لە سەمەرقەند، چاوی بە رێبەری وڵاتەکەی کەوتووە و عەلی خامنەیی هیوای سەرکەوتنی لە سەردانەکەی بۆ نیویۆرک خواستووە.