پارێزگاری رحا: له ناوچه‌ی پێرسۆس سه‌ربازێكی توركیا كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
پارێزگاری رحای باكووری كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشێكی يه‌په‌گه‌وه سه‌ربازێكی توركیا كوژراوه و سه‌ربازێكی دیكه‌ش برینداربووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ـی ئه‌یلوولی 2022، پارێزگاری رحا له راگه‌یه‌ندراوێكدا كوژرانی سه‌ربازێكی توركیا و برینداربوونی سه‌ربازێكی دیكه به‌هۆی هێرشێكی یه‌په‌گه‌وه بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا له ناوچه‌ی پێرسۆسی پارێزگای رحا ئاشكراكرد.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هێرشه‌كه له‌رێگه‌ی گولـلـه هاونه‌وه ئه‌نجامدراوه بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا كه نزیكه له سنووری رۆژئاوای كوردستان.
ئه‌م هێرشه‌ی یه‌په‌گه له كاتێكدایه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه سوپای توركیا بۆردوومانی ناوچه سنووریییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات و، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان ئه‌و هێرشه‌ی یه‌په‌گه وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بووه بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته سه‌ریان.