سبه‌ی ته‌رمی شاژنی به‌ریتانیا به‌خاكده‌سپێردرێت
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه 19ـی ئه‌یلوولی 2022 ته‌رمی شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م له كه‌نیسه‌ی وێست مێنیسته‌ر له شاری له‌نده‌ن به‌خاكبسپێردرێت.
حكومه‌تی به‌ریتانیا پرسەی شاژن ئێلیزابێسی دووه‌م به رووداوێكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌سف ده‌كات، چونكه سه‌دان سه‌رۆك، سه‌ركرده، وه‌زیر و به‌رپرسانی وڵاتان له‌خۆ كۆده‌كاته‌وه و بانگهێشتنامه‌یان بۆ زیاتر له ٥٠٠ سەرۆک و کەسایەتییە بیانییەکان ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی بەشداری له پرسەکەدا بکەن، تا ئێستاش هه‌ر یه‌كه له جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جه‌ستن ترۆدو، سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا و چه‌ندین سه‌رۆك و به‌رپرسانی وڵاتانی دیكه بۆ به‌شداریكردن له پرسه‌كه‌دا گه‌یشتووه‌نه‌ته له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ـی ئه‌یلوولی 2022، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر بانگهێشتى فەرمیى حکومه‌تی به‌ریتانیا، بۆ بەشدارى لە رێوڕەسمى ماڵئاوایی‌کردن له شاژن ئێلێزابێسى دووەم، ده‌گاته لەندەنى پایتەختى بەریتانیا.
پۆلیسی لەندەن پرسەکە بە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ئەمنی وەسف دەکات کە تا ئێستا ئەنجامیانداوە، به‌شێوه‌یه‌ك كه سەرۆکی دەوڵەت، حکومەت و ئەندامانی بنەماڵەی شاهانە لەسه‌ر شەقامەکان کۆدەبنەوە و قەرەباڵغییەکی زۆر له‌نێوخۆیی وڵاته‌كه‌دا دروستده‌بێت.
رۆژی (8ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن كۆشكی باكینگهامه‌وه، له ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم راگه‌یه‌ندرا
شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م پادشای 15 وڵات بوو له یه‌كێتی كۆمێنوێلس، كه له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سیسته‌می پاشایه‌تی به‌ریتانیادان، ماوه‌ی زیاتر له 70 ساڵ، له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی به‌ریتانیا مایه‌وه، كه بووه درێژترین ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی پاشاكانی به‌ریتانیا له مێژوودا.
له ساڵی 1947، له‌گه‌ڵ میر فلیپ هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی چوار كوڕبوون، كه میر چارلس كوڕی گه‌وره‌یان له‌دوای خۆی وه‌ك جێنشینی فه‌رمی بووه پادشای به‌ریتانیا.
دواهه‌مین ده‌ركه‌وتنی له رۆژی سێشه‌ممه (6ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) بوو له‌كاتی پێشوازی له لیز ترا‌س، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا.
له‌ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی شاژنە ئێلیزابێسی دووەمدا، 15 سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه و له رێوره‌سمی ده‌ستماچكردنی شاژندا ئاماده‌بوون، وه‌ك نه‌ریتێك بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی به‌ریتانیا.
شاژنه ئێلیزابێسی دووەم، له هه‌موو كیشوه‌ره‌كاندا فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كردووه و له سه‌رده‌می ئه‌ودا 13 سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته ده‌ست و یه‌كه‌م پادشای به‌ریتانیا بووه، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكادا گوتار پێشكه‌ش بكات. هه‌روه‌ها یه‌كه‌م پادشای به‌ریتانیا بووه سه‌ردانی چینی كردووه.
له مانگی ئایار/مایۆی 2022، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی شاژنه ئێلیزابێسی دووەم، میر چارڵس، گوتاری پاشایه‌تی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی به‌ریتانیا خوێندنه‌وه به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی شاژنه‌وه، كه دیارترین رۆڵی ده‌ستووری پاشای به‌ریتانیایه.
دواهه‌مین جاریش شاژنه ئێلیزابێسی دووەم، به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستییه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابێت، له ساڵی 2013 بوو، كه به‌هۆی هه‌وكردنی گه‌ده‌وه ماوه‌ی 24 كاتژمێر له نه‌خۆشخانه مایه‌وه.
له (9ی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2021)، چه‌ند رۆژێك به‌ر له یادی 95 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی شاژنه ئێلیزابێسی دووەم، شازاده فیلیپی هاوژینی له‌ده‌ستدا كه ته‌مه‌نی 100 ساڵ بوو.