پوتن داوا له قیرغیستان و تاجیكستان دهكات كێشهكانیان چارهسهربكهن
K24 – ههولێر:
وەزارەتی بەرگری تاجیکستان ئاشكرایكرد، بەهۆی جەنگی وڵاتەکەیان لەگەڵ قیرغیزستان، 35 تاجیکی کوژراون.
له میانهی راگهیهندراوێكدا وەزارەتی بهرگری تاجیکستان رایگەیاند، بەهۆی شەڕ و پێکدادانی سەر سنوورەکانی نێوان وڵاتەکەیان و قیرغیستان، 35 تاجیکی کوژراون.
راشیگەیاند، لە نێو کوژراوەکاندا منداڵ و ئافرەت هەن.
هەر بەهۆی پێکدادانەکانەوە، 46 کەس لە قیرغیستان کوژراون. ئەمەش خراپترین بەریەککەوتنی نێوان ئەو دوو وڵاتەیە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا.
لهلایهكی دیكهوه سهرۆكی رووسیا داوای لە قیرغزستان و تاجیکستان كرد ریگهنەدەن جەنگ سهرههڵبدات.
ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکی قیرغیزستان و تاجیکستان، داوایکرد رێگه نەدهن گرژی و ئاڵۆزی نوێ لە نێوانیان رووبدات و بە زووترین کات کێشەکان بە شێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەربکەن.
قیرغیزستان و تاجیکستان دوو وڵاتی دراوسێن، دەکەونە ناوەڕاستی کیشوەری ئاسیا و لە یەکێتی سۆڤییەت ئەندامبوون، بەهۆی سەرهەڵدانەوەی چەند کێشەیەکی سنووری نێوان ئەو دوو وڵاتە، شەڕ و پێکدادان روویدا و لە ئاکامدا 81 کەس کوژران و 136 هەزار هاووڵاتی قیرغیزستان لە ناوچەکە ئاوارەبوون.