توركیا.. 30 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران

K24 – ههولێر:
به گوێرهی زانیارییهكانی ئاژانسی ئهنادۆڵی توركی، سێ گومانلێکراو بە تۆمەتی قاچاخچییهتی، بە کۆچبەرەوە دەستگیرکران.
ئهمڕۆ (یهكشهممه 18ـی ئهیلوول / سێپتێمبهری 2022)، ئاژانسی ئهنادۆڵی توركی بڵاویكردهوه، لە خانوویەکی دوو نهۆمی لە شارۆچکەی ئیپەکیۆڵو لە پارێزگاى وان لە باشووری رۆژههڵاتی توركیا، 30 کۆچبەر کە دەرکەوت بە رێگەی نایاسایی هاتوونەتە نێو خاکی تورکیا، دەستگیرکران و سێ گومانلێکراویش دهستبهسهركران.
دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی هۆبەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی کۆچبەران و دەروازە سنوورییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای وان، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر خانوویەکی دوو نهۆمی لە گەڕەکی والی میتحەتبێ ئەنجامدا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 30 کەسی بە رەچەڵەک ئەفغانی کە بە رێگای نایاساییەوە هاتبوونە نێو خاکی تورکیا، دەستگیرکران.
کۆچبەرە نایاساییەکان، گوازرانهوه هۆبەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی کۆچبەران و دەروازە سنوورییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای وان.