تره‌مپ بۆ ئه‌ڵمانیا: وڵاته‌كه‌تان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، له ئۆهایۆ، قسه‌ی بۆ لایه‌نگرانی كرد و روویكرده ئه‌ڵمانیا و وتی: وڵاته‌كه‌تان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
له وتارێكدا، تره‌مپ، باسی له قه‌یرانی ئۆكرانیا كرد و وتی: چیدیكه پێناكه‌نن، ئه‌ڵمانیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می كۆنی و كه‌لوپه‌لی كۆنه، به تایبه‌تی بۆ سه‌رده‌می خه‌ڵوز، ئه‌ویشتان نییه، ئیدی وڵاتێكتان نابێت، ئه‌وه‌ی هه‌تانه له ده‌ستی ده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چۆن ئه‌ڵمانه‌كان پێشتر به هۆشدارییه‌كانی پێكه‌نیون و وتی: ده‌مێكه له باره‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌وه هۆشداریم به ئه‌ڵمانیا داوه، ئه‌و كاته به ئه‌نگێلا مێركڵم وت ئاڵای سپی له به‌رده‌م رووسیا هه‌ڵده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی: ئاڵایه‌كی سپیم بۆ نارد، پرسی بۆچی ئه‌و ئاڵایه‌ت ناردووه، كێ له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌وه به‌و خێراییه رووبدات.
تره‌مپ، كه به سیاسه‌ت و لێدوانه بێ پێچ و په‌ناكانی ناسراوه باسی له‌وه‌شكرد، دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی ئه‌وروپا سزایان خسته سه‌ر كه‌رتی وزه‌ی رووسیا، به‌و كاره‌شیان نرخی كاره‌با و سووته‌مه‌نی و خواردنیان له ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا گران كرد.