له به‌ریتانیا تاوانه‌كانی په‌یوه‌ست به جیاكاری ئایینی و ره‌گه‌زیی ئاستێكی پێوانه‌ییان تۆمار كرد
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی ئیسترن ئای به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، له 2022دا ئه‌و تاوانانه‌ی به پاڵنه‌ری جیاكاری ره‌گه‌زی و ئایینی كراون، ئاستێكی پێوانه‌ییان تۆمار كردووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 80 هه‌زار و 133 حاڵه‌تی تاوان به پاساوی ره‌گه‌زی و رق لێبوونه‌وه و ده‌مارگیری ئایینی به تایبه‌تی له دژی موسڵمانان روویان داوه.
پێشتر پۆلیس رایگه‌یاندبوو، له 2021دا ژماره تاوانه‌كان به پاساوی ره‌گه‌زی و ئایینی 76 هه‌زار و 884 تاوان بوون.
به گوێره‌ی راپۆرتی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا، رێژه‌ی تاوانه‌كان %22 به‌راورد به پار زیاتر بوون. هه‌روه‌ها به رێژه‌ی %26 به‌راورد به پێش كۆرۆنا زیاتر بوون.
له ئاماره‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه 7 هه‌زار و 426 تاوانی گێچه‌ڵی سێكسی و ده‌ستدرێژی ئه‌نجامدراون، 4 هه‌زار و 63 تاوانی ره‌گه‌زپه‌رستی و ئایینی روویان داوه و 10 هه‌زار و 39 تاوانیش به بێ ئه‌وه‌ی هۆكاریان ئاشكرا بێت روویانداوه. هه‌روه‌ها 2 هه‌زار و 654 تاوان زیانیان لێكه‌وتووه‌ته‌وه و سه‌رجه‌میان په‌یوه‌ست بوونه به كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی ره‌گه‌زپه‌رستییه‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه به‌شێكی زۆری تاوانه‌كان په‌یوه‌ستن به ترس و بێزاری گشتیی و نیگه‌رانیی به هۆی ره‌گه‌ز و ئایینه‌وه و هه‌ندێكیان ئاوار و سوكایه‌تییان به كه‌سی به‌رامبه‌ر تێدا بووه، هه‌روه‌ها ته‌نگپێهه‌ڵچنینی خه‌ڵك به هۆی ترس و بێزارییه‌وه به‌شێك بوونه له حاڵه‌ته‌كان.