وەزارەتی کارەبا هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
K24 – هەولێر
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی لیکی غازەوە، پرۆسەی چاکسازی لە خۆرمەڵە، پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا ئەمڕۆ کەمدەبێتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکردووە: "کاتژمێر 6:00 بەیانی تا 6:00 ئێوارەی رۆژی دووشەممە (2022/9/19) بۆ ماوەی 12 کاتژمێر بەهۆی لیکی غازەوە، پرۆسەی چاکسازی لە خۆرمەڵە بەڕێوە دەچێت. بەهۆیەوە گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 90 ملیۆن پێ سێجا کەم دەکات و بڕی بەرهەمهێنانی کارەباش بۆ 250 مێگاوات کەمدەبێتەوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سرووشتییەكان بە هاوبەشی پرۆسەکە جێبەجێ دەکەن. هەوڵدەدرێت لە کەمترین ماوەدا، دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە".