بایدن: ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌ر ئه‌م وڵاته، به‌رگری لێده‌كه‌ین

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یێنێت، ئه‌گه‌ر چین هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر تایوان ئاماده‌ن هێزی سه‌ربازی بجوڵێنن و به‌رگری له‌و وڵاته بكه‌ن.
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی "سی بی ئێس"ـی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه هێزی سه‌ربازی بجوڵێنێت بۆ به‌رگری كردن له دوورگه‌ی تایوان، ئه‌گه‌ر سوپای چین هێرش بكاته سه‌ری و هه‌وڵی داگیركردنی بدات.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه، رۆژی سێشه‌ممه 2ـی ئابی 2022، نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه‌كانی په‌كین به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو گه‌یشته دوورگه‌ی تایوان و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاته‌كه كۆبووه‌وه.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش 4ـی ئابی 2022، سوپای چین وەک وەڵامدانەوەیەک لە دژی سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، دەستی بە مانۆڕی سەربازیی لە دەوروبەری تایوان کرد و خۆئامادەکردنی بۆ جەنگ راگەیاند. له‌وباره‌یه‌وه‌ش تەلەڤیزیۆنی حکومی چین رایگەیاند، چین دەستی بە مانۆڕە سەربازییەکەی لە دەوروبەری ئەو دوورگەیە کرد کە چین بە بەشێکی دانەبڕاوی لە خاکەکانی دادەنێ.
له وه‌ڵامی مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌دا، وەزارەتی بەرگریی تایوان لە راگەیەندراوێکدا، رایگەیاند: "وەزارەتی بەرگریی نیشتمانی جەخت دەکاتەوە کە پابەند دەبێت بە بنەمای خۆئامادەکردن بۆ جەنگ بێهەوڵدان بۆ جەنگ".
دوورگه‌ی تایوان، وڵاتێکە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئاسیا، پێش ساڵی 1949 بەشێکی دانەبڕاو بووە لە چینی گەورە، بە ئەندامێکی دامەزرێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێک لە پێنج ئەندامی هەمیشەیی دادەنرا لە ئەنجومەنی ئاسایش تا ئەو کاتەی کە قەوارەی سیاسی و خاوەنی مافی ئەندامێتی لە ساڵی 1971 گۆڕدرا بۆ مافی کۆماری گەلی چین بە پشتبەستن بە بڕیارنامەی ژمارە 2783ـی ئەنجومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان. ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كۆماری چین به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر دوورگه‌كه و كۆنتڕۆڵكردنی ده‌كات، هه‌ڕه‌شه‌كان له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا له 24ـی شباتی 2022، زیاتر بوونه.