دەوڵەتی یاسا: كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بەسته‌ڵه‌كی سیاسی ده‌توێنێته‌وه
K24 – هەولێر
هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا پێیوایە، کاراکردنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، به‌سته‌ڵه‌كی سیاسی لە عێراق دەتوێنێتەوە.
زوهێر چه‌له‌بی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، به‌سته‌ڵه‌كی سیاسی به دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌توێته‌وه و كۆتایی پێدێت، شیعه‌كانیش به یه‌كگرتوویی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
چه‌له‌بی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، به‌سته‌ڵةكی كێشه سیاسییه‌كان ده‌توێته‌وه، كه زیاتر له 11 مانگه لایه‌نه سیاسییه‌كانی سه‌رقاڵكردووه، لایه‌نه شیعه‌كان به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی هیچ لایه‌نێكی دیكه ده‌توانن چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانیان بدۆزنه‌وه.
جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ر له پێكهێنانی حكومه‌ت، دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ئاسایی ده‌كاته‌وه له‌وێوه ده‌ست به پرۆسه‌یه‌كی نوێی سیاسی ده‌كرێته‌وه.
ئەمە لەکاتێکدایە بڕیارە بەم نزیکانە ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەکانی دەستپێبکاتەوە و هەوڵەکانیش بۆ رێککەوتنی لایەنەکان بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.