شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م 70 ساڵ نامه‌ی بۆ كه‌سێك ناردووه كه هه‌رگیز نه‌یبینیوه
K24 - هه‌ولێر:
شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م بۆ ماوه‌ی 70 ساڵ نامه‌ی بۆ ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكی ناردووه كه هه‌رگیز چاوی پێ نه‌كه‌وتووه.
ئه‌دیل هانكی، ئافره‌تێكی دانیشتووی ویلایه‌تی داكوتایه له ئه‌مه‌ریكا، له‌هه‌مان رۆژی له دایكبوونی شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م له رێككه‌وتی 21ـی نیسانی 1926 له دایك بووه.
چیرۆكه‌كه بۆ ساڵی 1953 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك ئێلیزابێسی دووه‌م چووه سه‌ر ته‌ختی پادشایه‌تی و بووه شاژنی به‌ریتانیا، ئافره‌ته ئه‌مریكییه‌كه نامه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌بۆنه‌ی رۆژی له دایكبوونییه‌وه بۆی نارد، پیرۆزبایی لێ‌كرد و پێیی راگه‌یاند كه هه‌ردووكیان هاوته‌مه‌نن و له‌هه‌مان رۆژدا له دایكبوونه.
شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی ئه‌دیلی دایه‌وه و پیرۆزبایی لێ‌كرد، له ساڵی 1953ـه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی كۆچی دواییكرد، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام شاژنی به‌ریتانیا نامه‌ی پیرۆزبایی رۆژی له دایكبوون بۆ ئه‌و ئافره‌ته ئه‌مریكییه‌ی ده‌نارد و ئه‌و جۆره نامانه‌یان ئاڵۆگۆرده‌كرد.
هانكی له‌باره‌ی ئاڵۆگۆكردنی نامه‌كان گوتی: جارێكیان داوای كڵاوێكم له شاژنی به‌ریتانیا كرد، به‌ڵام ئه‌و وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی بۆ ناردم، زۆر دڵخۆشی كردم و تا ئێستا وێنه‌كه‌یم لاماوه.
ئێلیزابێسی دووه‌م كۆچی دواییكرد، به‌ڵام ئه‌دیل هێشتا له‌ژیاندا ماوه، له‌باره‌ی كۆچی دوایی شاژنی به‌ریتانیاوه ناوبراو رایگه‌یاند، "به‌دڵنییه‌وه كۆچی دوایی شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م زۆر دڵته‌نگی كردم و، بێگومان بیری په‌یوه‌ندییه‌كانی هاوڕێی پێنووسیم ده‌كه‌م".
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە (19ـی ئەیلوولی 2022) پرسەی شاژنی کۆچکردووی بەریتانیا لە کەنیسەی وێستمینستەر بەڕێوەبچێت، کە جێگەی نزیکەی 2000 کەس دەبێتەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی BBC، جگە لە ئەندامانی خێزانی شاهانە و کەسایەتییە سیاسی و دیارەکانی بەریتانیا، زیاتر لە 500 میوانی پلە باڵا بەشداری لە پرسەی شاژنە ئێلیزابێسی دووەمدا دەکەن.
لەو نێوەندەدا نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر بانگهێشتى فەرمیى حکومه‌تی به‌ریتانیا، بۆ بەشدارى لە رێوڕەسمى ماڵئاوایی‌کردن له شاژن ئێلێزابێسى دووەم، دوێنێ یەکشەممە (18ـی ئەیلوولی 2022) گەیشتە لەندەنى پایتەختى بەریتانیا.
نێچیرڤان بارزانی لەم سەردانەیدا لەگەڵ سەرکردە و رێبەرانی وڵاتانی جیهان، بەشداری لە رێورەسمی ماڵئاوییکردن لە شاژنە ئێلیزابێسی دووەم دەکات و ئامادەى کۆڕ و کۆبوونەوەکانى ئەو بۆنە فه‌رمییە دەبێت.
دیارترین سەرکردەکان کە بەشداری لە پرسەکەدا دەکەن:
- ئۆلینا، هاوسەری ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا
- جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
- ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا
- جایر بۆلسۆنارۆ، سەرۆکی بەڕازیل و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا.
- وانگ چیشان، جێگری سەرۆککۆماری چین
ئەو وڵاتانەی بانگهێشتنەکراون:
- رووسیا و بێلارووس
- سوریا و ئەفغانستان
- میانمار و ڤەنزوێلا
ئەو وڵاتانەی تەنیا لەسەر ئاستی باڵیۆزەکانیان بانگهێشتکراون:
- ئێران
- نیکاراگوا
- کۆریای باکوور
شاژنی بەریتانیا ئێلیزابێسی دووه‌م، رۆژی پێنجشەممە (8ـی ئەیلوولی 2022) لە کۆشکی بالمۆرال لە ناوچەی ئابریئندنشیری سکۆتلاند گیانی لەدەستدا.
شاژنە ئێلیزابێس، رۆژی 13ـی ئەیلوول گەیەندرایە لەندەن و ئەمڕۆ لە تەنیشت گۆڕی شازادە فیلیپی هاوژینی بەخاک دەسپێردرێت.