ئه‌و پیاوه‌ی 53 جار هاوسه‌رگیری كردووه: حه‌زم نه‌ده‌كرد زۆر ژن بهێنم

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌بو عه‌بدوڵڵا، ئه‌و هاووڵاتییه سعوودییه‌ی 53 جار ژیانی هاوسه‌رگیری پێكێهناوه ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ ژنێكی دیكه بهێنێت و رایده‌گه‌یێنێت، 53 جار هاوسه‌رگیریكردن له‌پێناو چێژی كه‌سی خۆیدا نه‌بووه.
ئه‌بو عه‌بدوڵڵا هاووڵاتییه‌كی سعوودییه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ئێم بیی سی)ـی سعوودی، رایگه‌یاند: راسته 53 جار ژیانی هاوسه‌رگیریم پێكهێناوه، به‌ڵام له‌پێناو چێژی كه‌سی خۆمدا هاوسه‌رگیریم نه‌كردووه، به‌دوای ئاسووده‌یی ده‌روونی، سه‌قامگیری و خۆشبه‌ختیدا ده‌گه‌ڕام، به‌ڵام هه‌ر نهمدهدۆزیینهوه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌دات، قه‌د حه‌زی نه‌كردووه زۆر ژن بهێنێت، بارودۆخی ژیان، كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هاوسه‌ره‌كانی وایانلێكردووه 53 جار هاوسه‌رگیری پێكبهێنێت، چونكه به‌دوای ئاسووده‌یی ده‌روونیدا ده‌گه‌ڕا، هه‌موو جارێ كێشه له‌نێوان هاوسه‌ره‌كانیدا دروستده‌بوون، بۆیه ئه‌ویش ناچارده‌بوو وازیان لێبهێنێت و به‌دوای دانه‌یه‌كی دیكه‌دا بگه‌ڕێت.
ئه‌بو عه‌بدوڵڵا دووپاتی ده‌كاته‌وه له‌ماوه‌ی رابردوودا دادپه‌روه‌ر بووه له‌نێوان هاوژینهكانیدا، به‌ڵام دروستبوونی به‌رده‌وامی كێشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان وایانلێكرد زۆر ژن بهێنێت و، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، ئێستا ته‌مه‌نی 63 ساڵه و ته‌نها یه‌ك ژنی لاماوه و له‌گه‌ڵ ئه‌و ژیان به‌ڕێده‌كات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، زۆرینه‌ی هاوژینه‌كانی سعوودیی بوونه و، ئه‌و هۆكاره‌ی وایكرد به‌دوای ژنێكی بیانی‌دا بگه‌ڕێت، به‌رده‌وامی دروستبوونی كێشه‌بووه له‌نێوان هاوژینه سعوودییهكانیدا و، پێی وابوو ئه‌گه‌ر ژنێكی بیانی بێنێت له‌وانه‌یه له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه ئاسووده‌تربێت.