كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ستیپێكرد
.jpeg)
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی له پیرمام ده‌ستیپێكرد.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ستیپێكرد.
په‌یامنێری كوردستان24 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی ئێستای عێراق، پێکهێنانی حکومەت و پرسی سەرۆککۆمار تاوتوێ ده‌كرێت.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی یه‌كێتی نشتمانی كوردستان له كاتێكدایه نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا له‌باره‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق دروستبووه.
لە دوایین کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانیدا کە رۆژی 4ـی ئابی 2022 بەڕێوەچوو، لەپێناو یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی ئەم بڕیارانە درا:
کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵنگاریانەی، کە رووبەڕووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت.