ئاگر له بازاڕی داونتاونی هه‌ولێر كه‌وته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئاگر له بازاڕی داونتاوی هه‌ولێر كه‌وته‌وه و تاوه‌كو ئێستا قه‌باره‌ی زیانه‌كان نه‌زاندراوه.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه (19ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له بازاڕی داونتاونی هه‌ولێر كه‌وته‌وه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی كۆنترۆڵی ئاگره‌كه‌یان كرد.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، ئاگر له دوكانێكی نزیك ده‌رگای قه‌ڵاتی بازاڕی داونتاون كه‌وتووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی به‌هۆی دووكه‌ڵه‌وه له‌ناو بازاڕه‌كه گیریان خواردبوو به‌ڵام له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانییه‌وه رزگاركران.
په‌یامنێری كوردستان24 گوتی، به‌هۆی دووكه‌ڵی چری پاشماوه‌ی ئاگره‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی و كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی دووچاری ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێره‌وه چاره‌سه‌ری پێویستیان پێشكه‌شكراوه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی هه‌ولێر له شوێنی رووداوه‌كه به كوردستان24ی راگه‌یاند، زیانه‌كانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی بازاڕای داونتاون ته‌نها ماددیین و هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه ئاگر له كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی جلوبه‌رگی منداڵان كه‌وتووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته پێنج دوكانی دیكه به‌ڵام له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانییه‌وه رێگریكرا له ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ئاگره.
بازاڕی داونتاون ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی شاری هه‌ولێر و زیاتر له 1000 دوكان و كۆگا و شوێنی بازرگانی له‌خۆده‌گرێت و بازاڕێكی پڕ له جموجۆڵی بازرگانییه و ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان و گه‌شتیاران سه‌ردانی ده‌كه‌ن.