رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.. خۆپیشاندانه‌كان به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
K24 – هەولێر:
گرژی و ئاڵۆزییه‌كان به هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئەمینی، كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
ماڵپه‌ڕی کوردپا نیوز، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 19ـی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) بڵاویكرده‌وه، خۆپیشاندانه‌كان به‌هۆی كوژرانی ژینا ئه‌مینی، توندوتیژی لێكه‌وته‌وه، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، له شاری دیوانده‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بەلانی کەم چوار كه‌س کوژران و ده كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هێزێكی ئه‌منی زۆر له شاری دیواندەرە بڵاوه‌یپێكراوه، گرژی و ئاڵۆزییه‌كان به‌رده‌وامن و ده‌یان خۆپیشانده‌ریش ده‌ستبه‌سه‌ركران.
روونیشكراوه‌ته‌وه، ده‌نگی ته‌قه له شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌بیسترێت.
دوای ئه‌وه‌ی "ژینا ئه‌مینی" ناسراو به "مه‌هسا ئه‌مینی" (22 ساڵ)، خه‌ڵكی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له میانه‌ی گه‌شتێكدا بۆ تاران، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا و به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانییه‌وه به سه‌ختی بریندار بوو و پاشان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
رۆژی هه‌ینی رابردوو (16ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، موژگان ئه‌مینی دایكی ژینا به میدیاكانی ئێرانی راگه‌یاند، كچه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.