كۆشكی سپی له‌سه‌ر ژینا ئه‌مینی هاته ده‌نگ

K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سپی له‌سه‌ر گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی هاته ده‌نگ و رایگه‌یاند، پێویستە تاران توندوتیژی دژی ئافرەتان رابگرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (19ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، كۆشكی سپی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی گیان له ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی ئاشكراكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، رووداوی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی کارەساته.
كۆشكی سپی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی به پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافی مرۆڤی وه‌سفكردووه و روونیكردووه‌ته‌وه، پێویستە تاران توندوتیژی دژی ئازادییە سەرەتاییەکان بوەستێنێت.
دوای ئه‌وه‌ی "ژینا ئه‌مینی" ناسراو به "مه‌هسا ئه‌مینی" (22 ساڵ)، خه‌ڵكی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له میانه‌ی گه‌شتێكدا بۆ تاران، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا و به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانییه‌وه به سه‌ختی بریندار بوو و پاشان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
رۆژی هه‌ینی رابردوو (16ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، موژگان ئه‌مینی دایكی ژینا به میدیاكانی ئێرانی راگه‌یاند، كچه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.