عێراق 300 هه‌زار تۆن گه‌نمی ئه‌مه‌ریكی ده‌كڕێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق پلانی خۆی بۆ كڕینی 300 هه‌زار ته‌ن گه‌نمی ئه‌مه‌ریكا خسته‌ڕوو.
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانه‌وێڵه‌ی عێراق، محه‌ممه‌د حه‌نوون، رایگه‌یاند، كۆمپانیاكه‌یان گرێبه‌ستی كڕینی 100 هه‌زار ته‌ن گه‌نمی ئه‌مه‌ریكی واژووكردووه و پلانیشیی هه‌یه له رێی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاشكراوه 300 هه‌زار ته‌نی دیكه بكڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا ئاردی پێویست له رێی كۆبوونی خۆراكه‌وه دابه‌ش بكات.
وتیشی: بۆ دابینكردنی ئاردی كۆبوونی خۆراك پێویستمان به دوو وه‌جبه یان سێ وه‌جبه‌ی دیكه‌ی گه‌نمه.
روونیشیكرده‌وه، حكومه‌ت بڕی 930 ملیار دیناری بۆ كڕینی 300 هه‌زار ته‌ن گه‌نم ته‌رخان كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێستا تا كۆتایی ساڵ بڕی گه‌نمی كۆگاكراو به‌رده‌سته، ئه‌و گه‌نمه‌ی هاورده‌ش ده‌كرێت بۆ مانگه‌كانی سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ده‌بێت.
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانه‌وێڵه‌ی عێراق، محه‌ممه‌د حه‌نوون، باسی له‌وه‌شكرد، عێراق له ریزی وڵاتانی ناوچه‌كه باشترینه چونكه تا ئێستا پشتیوانی بۆ گه‌نم و نانی هاووڵاتیان دابینكردووه و ئارد به‌راورد به وڵاتانی ناوچه‌كه گران نه‌بووه.